شەرقولئەوسەت: كورد، سوننە و شیعە بۆ پۆستی سەرۆكایەتییەكانی عێراق خۆیان یەكلایی نەكردۆتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (27/12/2025) ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) ە ناکۆکی نێوان سوننە و شیعەکانی لە بارەی پۆستەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرا دەكات، و دەڵێت، ناکۆکی لەناو كوتلە سیاسییە سەرەکییەکاندا بەرەو هەڵکشان دەچن، ئەوەش هەڕەشەی پەكخستنی شایستە بنەڕەتییەكان دەكات لە پرۆسەی سیاسی، کە لە ساڵی 2003ەوە، لەسەر بنەمای هاوسەنگییەكى ئاڵۆزی نەتەوەیی و تائیفی دامەزراوە، لەم ناکۆکییە سیاسییەدا سوننەکان بە زەرەرمەندی یەکەم دادەندرێن ئەگەر لە ماوەی دیاریکراو نەتوانن کۆدەنگیان لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە.
بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، پەرلەمان یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات، بە سەرۆکایەتیی بەتەمەنترین ئەندام کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا هەڵبژێردراوە" ئەویش بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە پشکی شیعەیە و هەروەها کاندیدکردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە بە پشکی سوننەکان دادەندرێت، بەڵام هێشتا "ناکۆکی سوننەکان بە پلەی یەکەم لە نێوان حزبی تەقەدوم، بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشوی پەرلەمان و هاوپەیمانی عەزم، بە سەرۆکایەتی موسەننا سەمەڕائی دایە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت، سوننەکان ڕووبەڕووی مەترسی پەنابردنە بەر دەنگدان، ببنەوە کە ئەو بژاردەیەش "بەدەرچوون لە نۆرمە سیاسییە باوەكان سەیر دەکرێت.
هەروەها لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماریشەوە کە بە شێوەیەکی نەریتی بەدەست کوردەوەیە دەڵێت، ناکۆکی کوردەکان سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتی بەردەوامە، بەڵام کاتی زیاتریان بەدەستەوەیە بۆ یەکلابوونەوەیان لەسەری، هەڵبەتە هێزە عێراقییەکان لە ئەنجوومەنی نیشتمانی پشت بە هاوكێشەی خاڵ بەرامبەر پۆست دەبەستن، كە میکانیزمێكی نافەرمییە ژمارەی ئەو کورسییانەی پەرلەمان کە هەر هێزێك بەدەستی دەهێنێت دەگۆڕێت بۆ باڵانسی بە خاڵ" بۆیە بەپێی ئەم هاوکێشەیە "كوتلە گەورەکان پۆستی بە بەهاتر بەدەست دەهێنن، یان کۆمەڵێک پۆستی تر وەردەگرن گرنگیان كەمترە، كە هاوتای قورسایی هەڵبژاردنەکانیان بێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment