حاجیانی هەرێمی كوردستان قەرەبوو دەكرێنەوە کوردستانی

نوچەنێت: مەستان سۆران

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەو حاجیانەی لە هەرێمی كوردستانەوە لە ناوەڕاستی ئەمساڵ بە هێڵی ئاسمانی گەشتیان بۆ سعوودیە كرد، حكومەتی عێراق قەرەبوویان دەكاتەوە و ڕەنگە بكەوێتە دوای سەری ساڵی نوێ.

ڕۆژی یەكشەممە (28/12/2025) کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو حاجییانەی هەرێمی كوردستان بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە لە مانگی (5)ـی ئەمساڵ، كە ناچاربوون بە رێگەی وشکانی بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، هەر هاونیشتمانییەک بە ئاسمانی گەشتی کردبێ (7) ملیۆن دیناری لێوەرگیراوە و ئەوانەشی بە وشکانی گەشتیان کرد (5) ملیۆن و (500) هەزار دینار داوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان زیاتر ڕوونیكردەوە، ڕۆژی ( 16/5/2025 ) یەکەم کاروانی زیارەتکارانی رێوڕەسمەکانی حەج لە هەرێمی کوردستانەوە لە رێگەی وشکانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن و یەکەم گەشتی ئاسمانییش 19ـی هەمان مانگ بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.

بە پێی بڕیارێكی حكومەتی عێراق، هەریەکە لەو حاجییانە (80) هەزار دینار قەرەبوو دەکرێنەوە لە بەرامبەر گۆڕینی یەک سەری گەشتەکەیان بۆ وشکانی، هەروەك گووتیشی، وەرگرتنی پارەکە دەکەوێتە ساڵی نوێو وە حەج و عومرەی عێراق ئاگاداری کردینەوە، کە 3 هەزار و 443 حاجی هەرێمی کوردستان قەرەبووەکە دەیانگرێتەوە.

كاروان ستوونی گووتیشی، هەوڵ دەدەین دابەشکردنی قەرەبوویەكە بەشێوەیەک بێ نزیک بێت لە شوێنی دانیشتنی حاجیانەوە، بۆ ئەوەی بۆ ئەو بڕە پارەیە ناچار نەبن رێگەی دوور ببڕن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین