سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له جێگرى دووەمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات
نوچەنێت: هەڵگورد مەسعود
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (30/12/2025) ئەندامانی پەرلەمانی عێراق سەرۆكایەتیی پەرلەمانیان هەڵبژارد. سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە فه‌رهاد ئه‌ترووشی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەكات و دەڵێت، "چاوەڕوانین بوونی بەڕێزیان لەو پێگه‌یه‌دا، هاندەرێک بێت بۆ پتەوکردنی گیانی هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەنێوان فراکسیۆنە جیاوازەکاندا و سه‌رخستنى كارى په‌رله‌مانى."
دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
بە بۆنەی هەڵبژاردنییه‌وه بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقى فیدراڵ، به گه‌رمى پیرۆزبایی لە بەڕێز فه‌رهاد ئه‌ترووشی دەکه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم.
هیوادارین بەڕێزیان به باشترین شێوه ڕۆڵ و ئه‌ركى خۆیان له دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاساداناندا ببینن بە شێوەیەک کە لە خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
چاوەڕوانین بوونی بەڕێزیان لەو پێگه‌یه‌دا، هاندەرێک بێت بۆ پتەوکردنی گیانی هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەنێوان فراکسیۆنە جیاوازەکاندا و سه‌رخستنى كارى په‌رله‌مانى.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/30
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment