سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ جێگرى یەکەمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ جێگری یەکەمی سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌میدا، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی له‌ عه‌دنان فه‌یحان ده‌كه‌م. هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌م ئه‌ركه‌ نوێیه‌دا بۆ ده‌خوازم".

ڕۆژی سێشەممە (2025/12/30) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عه‌دنان فه‌یحان دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەڵێت، "متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە بەڕێزیان، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکی گرنگ دەخاتە ئەستۆی؛ بۆ ئەوەی له‌ دەستەی سەرۆکایەتیدا ڕۆڵێکی کارا له‌ بەهێزکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەندا ببینێت".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "هیواخوازین بەڕێزیان ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە دروستکردنی هەماهەنگی و لێکگەیشتنی زیاتر لەنێوان فراکسیۆن و هێزە سیاسییەکاندا و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ عێراقی فیدراڵ".

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا هەیبەت ئەلحەلبووسی بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق . عەدنان فەیحان، پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی مسۆگەر کرد و فەرهاد ئەترووشی بوو بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین