سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌میدا، گەرمترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ بەڕێز هەیبەت ئه‌لحەلبووسی ده‌كه‌م".

ڕۆژی سێشەممە (2025/12/30) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە هەیبەت ئەلحەلبووسی دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنمی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕایدەگەیێنێت، "هەڵبژاردنى به‌ڕێزیان بۆ ئەم پۆستە باڵایە و متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنى نوێنه‌ران بە به‌ڕێزیان، بەرپرسیاریه‌تییەکی نیشتمانیى‌ گەورە دەخاتە ئەستۆیان لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی وڵاتدا".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ئومێدەوارین هەڵبژاردنى به‌ڕێزیان ببێتە مایەی پتەوکردنی کاری پەرلەمانیی بنیاتنەر و پاراستنى ده‌ستوور و چەسپاندنی گیانی پێكه‌وه‌یى و گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەنێوان هه‌موو لایەن و پێكهاته‌ عێراقییه‌كاندا؛ بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای وڵات بکات و سەقامگیری و تەباییی نێوان هه‌مووان بەهێزتر بکات".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەروەها بۆ سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراقى فیدراڵ لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و به‌رده‌وامیى خزمه‌تكردن به‌ گه‌ل و وڵات دەخوازێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین