بەرگریی شارستانی هەولێر: لە ماوەی یەک ساڵدا (732) رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون
نوچەنێت: هەوار عەرەب
ئەمرۆ سێشەممە (30/12/2025) موقەدەم شاخەوان سەعید گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، کە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بە بەراورد بە پارساڵ لە 67٪ کەمی کردووە لە ساڵی 2024 دا (2) هەزار و (206) رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون بۆ ئەمساڵ (732) رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراون.
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژە بەوەدەكات، کە ئەم ساڵ لە هەولێر (157) ماڵ سوتاون بەراورد بە ساڵی(2024) لەماوەی یەک ساڵدا (381) ماڵ سوتان ڕێژەکەی بۆ 59٪ کەمیکردووە، ئەمساڵ (8) مۆلیدە سوتاون گرتووە، پارساڵ (26) مولیدە سوتاون، لە ئەم ساڵدا (17) رووداوی سووتانی باخچە و دارستان کەوتۆتەوە، پار ساڵ (166) حاڵەتی سوتانی باخچە و دارستان روویداوە رێژەکە لە 90٪ کەمیکردوە، بە شێوەیەکی گشتی رێژەی ئاگرکەوتنەوە جۆراوجۆرەکان خۆشبەختانە بە بەراورد پار ساڵ کەمیان کردوە.
لەبارەی هۆکارەکانی کەمبوونەوەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە موقەدەم شاخەوان دەڵێت، جێبەجێبوونی پرۆژەی رووناکی کاریگەریی زۆری هەبووە، یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی ماڵان بە شۆرتی کارەبا، هەروەها گرنگیدانی حکومەتی هەرێم بە دابینکردنی کارمەند بۆ بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و دابین کردنی کەلوپەل و ئامێر و ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ئاگرکوژێنەوە لەلایەن وەزیری ناوخۆی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
جێی باسە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ساڵانە زیانی گیانی و ماددی بە هاووڵاتیانی شاری هەولێر گەیاندووە، بۆ ئەمساڵ بە جێبەجێکردنی پرۆژەی رووناکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رووداوەکانی شۆرتی کارەبای ماڵان کەمی کردوە، بە گرتنەبەری میکانیزمی سەردەمیانە دامەزراندنی کارمەندی زیاتر و دابین کردنی ئامێر و ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ئاگرکوژێنەوە، ئامارەکان بە راورد ساڵی(2024) کەمیانکردوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment