پارێزگای هەولێر: لە ماوەی پشووەكانی سەری ساڵ (730) تۆن زبڵ و خاشاك كۆكراونەتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (3/1/2026) پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماری پشووەکانی سەری ساڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بەپێی ئەو بەرنامە و ئامادەکاری و پلانانەی بۆ پێشوازیکردن لە سەرى ساڵى نوێ لەلایەن پارێزگای هەولێر لە 2025.12.25، تاوەکو 2026.1.1، ئامادەکرابوو، سەرجەم ڕێکار و ئامادەکارییەکان وەک چۆن داڕێژرابوو" جێبەجێ کرا لەگەڵیشیدا ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکانی "گەشت و گوزاری هەولێر، پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ئاسایشی هەولێر، پۆلیسی هەولێر، بەرگری شارستانی هەولێر، تەندروستى، شارەوانی هەولێر، ڕێگا و بان و ئاوەدانکردنەوە و نێشتەجێکردنی هەولێر، فیستیڤاڵ و شەوە ئاهەنگەکان، کەش و هەوا" بڵاوکرانەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە لەم ماوەیەدا "(88 هەزار و 341) گەشتیار لە بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە" و بەهۆى پابەند نەبوون بە یاساکانی هاتوچۆ "(17) ڕووداوى هاتووچۆ ڕوویانداوە" کە تێیدا کەسێک گیانی لەدەست داوە و (9) کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، لەم ماوەیەدا "(86) حاڵەت و تاوانى جۆراو جۆر ئەنجامدراوە، (85) حاڵەت و تاوان ئاشکراکراوە و (1) تاوانیش لەژێر لێکۆلینەوە دایە" لە نەخۆشخانەکانی شاریش لەم ماوەیەدا "(502) نەشتەرگەرى گەورە و بچووک" بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە.
نووسینگەی پارێزگار دەشڵێت، "لە ماوەی ساڵی ڕابردووشدا (730هەزار تۆن) زبڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە" و چارەسەر کراوە، هەروەها لەم ماوەیەدا تەواوی تیمەکان "بە (72) ئامێری جۆراو جۆر لە ئەرک دابوون بۆ ڕاماڵینی بەفر و لابردنی قوڕولیتەی ڕێگاکان و پاککردنەوەی داڕمانی شاخ" کەش و هەوای پارێزگای هەولێریش ڕایگەیاند، خۆشبەختانە "ئەم ساڵ تا ئێستا ( 230.6 ) ملم باران باریوە" و بەراورد بە ساڵانی پێشوو جیاوازییەکە زۆرە. بۆیە نووسینگەی پارێزگار لە کۆتاییدا گوتی، سوپاسی "قائیمقامیەت و یەکە کارگێڕییەکانى سنوورى پارێزگاکەمان و هێزە ئەمنییەکان دەکەین بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنى تەواوى شوێنە گشتییەکان."
ئەم ڕاگەیێندراوەی نووسینگەی پارێزگای هەولێر لە کاتێکدایە کە بە بۆنەی پشووەکانی سەری ساڵی زایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان (6) ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند و لەم ماوەیەشدا هەزاران گەشتیار بۆ بەسەربردنی پشووەکانیان ڕوویان لە پارێزگای هەولێر و ناوچەکانی تری کوردستان کرد.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment