ژمارەیەك  قوتابی لە چەمچەماڵ ناتوانن دەست بەخوێندن بکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت: هەوار عەرەب

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن تەواو بوونی پشووەکانی سەری، نزیکەی (900) قوتابی ناتوانن دەست بەخوێندن بکەن بەهۆی تەواو نەبوونی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانیان لە چەمچەماڵ و تێكچوونی بەشێكی دیكە بە هۆی لافاوەكانی دیكەی چەمچەماڵ.

ڕۆژی شەممە (3/1/2026) ئاسۆ بەکر قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، پرۆسەی خوێندن لە چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە، بەڵام هێشتان دوو قوتابخانە نۆژەنکردنەوەیان تەواو نەکراوە قوتابیانی ئەو دوو قوتابخانەیە، کە نزیکەی (900) قوتابین ناتوانن دەست بەخوێندن بکەنەوە.

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لەبارەی زەرە و زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەڵێت، لە چەمچەماڵ بەهۆی هاتنی ئەو لافاوە زەرەر و زیانێکی زۆر بەو ناوچەیە گەیشتووە، هەڵبەتە قوتابخانەکانیش گرتۆتەوە، ئەو دوو قوتابخانەیەی کە قوتابیان ناتوانن تێیدا دەست بەخوێندن بکەنەوە قوتابخانەی (لاوان) کە ژمارەی قوتابیانی نزیکەی (350) قوتابی دەبێت، هەروەها قوتابخانەی (گەشبین) کە ژمارەی قوتابیانی نزیکەی (500) قوتابیە، هەردوو قوتابخانەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە هێشتان نۆژەنکردنەوەیان تەواو نەبووە، کاتیان دەوێت تاوەکو تێیدا قوتابیان دەست بەخوێندن بکەنەوە.

شەپۆلی باران بارینی بەخۆڕی  كۆتایی مانگی (12) ساڵی 2025 لافاوی لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە، لە سنووری چەمچەماڵ زیاتر لە (600) ماڵ و (12) قوتابخانە زیانیان پێگەیشت، زیاتر لە (54) هەزار قوتابی ئەو ناوچەیە بەهۆی ئەوەی قوتابخانەکانیان بەر زیانی لافاو کەوت خوێندنیان وەستا، نەیانتوانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی (2025-2026) ئەنجام بدەن، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی دووەمی خوێندن قوتابیانی ئەو سنوورە تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین