سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان كۆبووەوە
ئەحمەد زرار: نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (5/1/2025) لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی لە پێناو دادوەری لە ئەمەریکا و هەوڵەکانی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لەگەڵ سام دەرمۆ سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی "بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە" کرا.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا "سام دەرمۆ، ستایشی ڕۆل سەرۆک بارزانی کرد لە پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان" هەروەها سوپاسی هەموو ئەو پشتگیرییانەی سەرۆک بارزانی کرد کە لە "کردنەوەی مۆنیۆمێنتی یادەوەری شەهیدی ئاشوری کە دوێنێ بەردی بناغەی دانرا" و سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان ئەم پڕۆژەیەی بە مێژوویی وەسف کرد.
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا سەرۆک مەسعود بارزانی پشتیوانیی خۆی وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ "ئاشورییەکان و هەموو پێکهاتەکانی تر دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی گرنگی بە پاراستنی یەکسانی و دادپەروەری مافی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان دراوە" بۆیە بە پێویستی سەر شانی دەزانێت، تا بەردەوامی بەم پشتیوانیکردنە بدات.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment