پۆلیسی هەڵەبجە سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت: ئەحمەد زرار

پۆلیسی خۆرماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەرکەوت سەرەڕای بەکارهێنانی، ئەو تۆمەتبارانە بازرگانیشیان بە ماددە هۆشبەرەكان كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (6/1/2026) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباری دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە "بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیرکران" سەرەتا لە ماوەکانی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی خورماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە "هەڵەبجە دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران بە ناوەکانی (پ . ئ . م) تەمەن  28ساڵ و  (م . ع . آ) تەمەن 26 ساڵ." 

بە گوێرەی زانیارییەکان دوای ئەوەی تۆمەتباران دەستگیر کران، "بە گومانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتباران   ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کران بەمەبەستی پشکنین  لە ئەنجامدا دەرکەوت کە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن بە بڕیاری بەڕێز دادوەر  پەڕاوێکی لێکۆڵینەوەیان بۆکرایەوە بە مادەی (30 هۆشبەر)" 

پۆلیسی هەڵەبجە دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان "توانرا ئەو تۆمەتبارەش کە مادەکەی  پێ فرۆشتون بەناوی (ڕ .ن . ع) تەمەن 26 ساڵ بەپێی مادەی (26 هۆشبەر ) لە دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە  لەلایەن بنکەی پۆلیسی خورماڵەوە  بە بڕیاری بەڕێز دادوەر دەستگیر  بکرێت" و ئێستاش دادوەری تایبەتمەند "بڕیاریدا بە ڕەوانەکردنی پەڕاوەکە و تۆمەتباران بە بەندی، بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین