هاوسەرۆکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە داوای هاوكاری لەسەرۆک بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن
نوچەنێت
ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد
لەدوای شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و سەربازان و گرووپەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق لە گەرەکە کوردییەکان، هاوسەرۆکی گەرەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە رایگەیاند، داوا لە سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەکەین هاوکاریمان بکەن. لەلایەکی دیکە هێزەکانی سووریای دیموکرات هۆشداری دەدەن و دەڵێن، دۆخی حەڵەب ئاماژەیە بۆ ڕوودانی شەڕێکی گەورە.
تادێت بۆردوومانی چڕی سەربازانی دیمەشق بۆ سەر گەرەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشروفییە و بەی زیدی لە حەڵەب زیاتر دەبێت و شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریا بەردەوامە، لەوبارەیەوە هەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، نزیکەی (80) تانک و زرێپۆش گەمارۆی گەڕەکە کوردییەکانیان داوە و دۆخی حەڵەب ئاماژەیە بۆ ڕوودان و هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورە و بەرفراوان ، مەترسی گەورە لەسەر ئەو ناوچانە و خەڵکەکەی هەیە، چونکە ڕێگە نادەن هاوکاریی مرۆیی و تەندروستیی بچێتە ژوورەوە.
لەبارەی دۆخی حەڵەبەوە لە ڕاگەیێندراوەکەدا هێزەکانی سووریای دیموکرات دووپاتی دەکەنەوە، ئەو دۆخەی لە حەڵەب دەگوزەرێت مەترسیدارە و ئاماژەیە بۆ ڕوودانی شەڕی گەورە لەگەڵ هەموو ئەو گروپانەی تێوەگلاون. هاوکات بەگوێرەی ئامارەکان لە دوێنێوە حەوت کەس لە گەڕەکە کوردنشینەکان بە بۆردومانی چەکدارانی دیمەشق گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی (60) کەسیش برینداربوون.
لە حەلەب "كورد قڕدەكرێت"
هێڤین سلێمان هاوسەرۆکی گەرەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بەو ڕووداوانە راگەیاندووە و داوا دەکات بەرپرسانی باشووری کوردستان بەهانایانەوە بچن و دەشڵێت، داوا لە سەرۆک بارزانی و سەرۆک نێچیرڤانی بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەکەین هاوکاریمان بکەن، گوشارێکی سیاسی لەسەر ئێمە دروستکراوە لەبەر ئەوەی دۆزی کورد لە جیهاندا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. دەیانەوێ لە دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب ئیرادەی ئەم گەلە بشکێنن، کۆمەڵکوژیی لەم گەڕەکە جێبەجێ بکەن.
لەدرێژەی قسەکانیدا هێڤین سلێمان ئاماژە بەوەش دەکات، لەحەلەب کورد قڕدەکرێت و دەیانەوێت ئیرادەمان بشکێنن، سەربازانی دیمەشق دەیانەوێت لە دوو گەرەکە کوردنشینەکەی حەڵەب کۆمەڵکوژی بکەن.
هەسەدە: شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هێمای خۆڕاگرین
هەر سەبارەت بە و هێرشەی سوپای دیمەشق بۆ سەر حەڵەب، سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پەیامێكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ گەلەکەمان و دانیشتووانی گەڕەکەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، ئەمە رۆژی شکۆمەندییە. شێخ مەقسودو ئەشرەفیە هێمای بەرەنگاری و خۆڕاگرین، زیاتر لە پانزە ساڵە دانیشتووانیان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرش و گەمارۆ و دەستدرێژییەک بوونەتەوە.
ئەو بەرپرسە دەشڵێت، ئێمە باوەڕمان بە ئاستی بەرزی هۆشیاری نیشتمانی و پابەندبوونیان بە گەڕەک و ماڵەکانیان و یەكڕیزییان بۆ پشتیوانی لە کوڕ و کچەکانیان هەیە، کە بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت و ئاسایشدا دەجەنگن.
هەروەها سیپان حەمۆ باس لەوەش دەکات، ئێمە پێمان وایە خۆڕاگری و یەکگرتوویی ئەوان دەبێتە هۆی ئەوەی دەستدرێژکاران درک بە باجی دەستدرێژییەکەیان بکەن. دڵنیاین کە خۆڕاگری و بەرەنگاری دانیشتووان بناغەی پووچەڵکردنەوەی هەموو پیلان و هەڕەشەکان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە؛ شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بە قەڵای بەرخۆدان دەمێننەوەو، ناشكێن و خۆڕاگری و ڕاپەڕینی گەلەکەیان بە ئیرادەیەکی بێوچان بەردەوام دەبێت تا خاک و گەل و کەرامەت پارێزراو دەبێت.
لە (2025/1/6)، لە نێوان گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆ لە شاری حەڵەب شەرێکی قورس دەستیپێکردووە. لەوبارەیەوە ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ مەترسی گەورەی لەسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەڵەب ئاشکراکرد و دەشڵێت، دۆخی ناوچەکە نزیکە لە قەومانی کارەساتی گەورەی مرۆییە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment