وەزارەتی کارەبا لەبارەی كوژانەوەی گشتیی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات کوردستانی

نوچەنێت: هەوار عەرەب

شەوی ڕابردوو کارەبای بەشێک لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی کوژایەوە، وەزارەكانی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەدا دەڵێت، هۆکارەکەی بەهۆی ڕەشەبا و باران بارینی بەهێزەوە بووە، لە ئێستاش دا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە و هیچ کێشەیەکی نەماوە.

ئەمڕۆ شەممە 2026/1/10 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی گرفتی بچڕانی کارەبای شەوی ڕابردوو، کە زیانی بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا گەیاند، ئاماژە بەوەدەكات، کە لە ئێستادا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە. وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە، تیمەکانی کۆنتڕۆلی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەرهەم هێنان و گواستنەوەی وزەی کارەبا دۆخەکەیان کۆنتڕۆل کردوە، پێدانی کارەبا لەهەموو ئەو شوێنانەی کارەبای بڕابوو ئاسایی بووەتەوە.

هاوکات وەزارەتی کارەبا هەر لە ڕاگەیێندراوەکەدا سوپاسی هاووڵاتییان دەکات لەبەرامبەر ئارامبوونیان لە هەبوونی کێشەی کارەبا، هاوڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە کە تیمەکانیان لە ئامادەباشی دان بۆ چارەسەر کردنی هەر گرفتێکی نەخوازراوی تۆڕەکانی کارەبا.

جێی باسە شەوی ڕابردوو کاتژمێر (8) شەو بەهۆی شەپۆلی بەهێزی ڕەشەبا و باران بارین و دابارینی بەفر بووە هۆی زیانگەیاند بە تۆڕەکانی کارەبا، بە هۆیەوە كوژانەوەی گشتی کارەبا لە چەند پارێزگا و شارێكی هەرێمی كوردستان روویدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین