وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێلی دەرکرد کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی ناوخۆ بە بڕیارێک لەو هاووڵاتیانە خۆش دەبێت کە سزای دواکەوتنی ئەو گرێبەستە ئەلیکترۆنییانە دەردەچێت، کە لە ماوەی یاسایی (60 ڕۆژ)دا مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارییەتییان بۆ نەکراوە. هەروەها بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە کاتی دیاریکراودا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/1/11) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوی کردەوە، "وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی بۆ کارئاسانیی هاووڵاتییان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە لێخۆشبوون بۆ سزای دواکەوتنی ئەو گرێبەستە ئەلیکترۆنییانە دەردەچێت، کە لە ماوەی یاسایی (60 ڕۆژ)دا مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارییەتییان بۆ نەکراوە. "

بەگوێرەی ئەو rاگەیێندراوە، "ئەم بڕیارە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە کاتی دیاریکراودا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن، بەو مەرجەی تاوەکوو ڕێککەوتی (1)ی شوباتی (2026)، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن."

هاوکات، ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی مامەڵەکانی هاتوچۆ بە شێوازێکی سەردەمیانە و ئەلیکترۆنی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین