بەرهەم ساڵح: من  لە ئازاری پەنابەری تێدەگەم کوردستانی

نوچەنێت

کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، "ئەو ئازاری پەنابەری و دەربەدەری دەزانێت، لە ڕابردوودا چەندین ئازار، ناخۆشی و ئەشکەنجەی بەسەردا هاتووە".

ڕۆژی دووشەممە (2026/1/12) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) دکتۆر بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دوای وەرگرتنی ئەم پۆستە لە سەرەتای ئەم مانگەوە یەکەمین سەردانی کاری بۆ کامپی پەنابەرانی کاکوما لە کینیا کرد ڕایگەیاند، "ئەم پۆستەی کە پێی دراوە بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و یاسایی قووڵە، بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوودا پەنابەر بووە ئازاری لەدەستدانی ماڵ و هاوڕێ دەزانێت".

بەرپرسە باڵاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "دوای چوار دەیە لە ناخۆشی، سەرکردایەتی ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە کاتێکدا ئاژانسەکە ڕووبەڕووی کورتهێنانی بودجە و پێداویستی بەردەوام بووەتەوە. هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "نابێت جیهان ڕێگە بدات بە بەردەوامی پەنابەران لە دۆخێکی خراپدا بژین، ستایشی دەستپێشخەرییەکی کینیای کرد بۆ گۆڕینی کەمپەکان و نۆژەنکردنەوە و گرنگی پێدانیان".

دکتۆر بەرهەم ساڵح دووپاتی دەکاتەوە، "بە تەنیا باشکردنی دۆخی پەنابەران هەنگاوی سەرەتا و کۆتایی نییە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانی پەنابەران و پێویستە شێوازی ژیانی پەنابەران بگۆڕدرێت و ئاشتی لە جیهاندا بێتە ئاراوە تاوەکو چیتر ئەم ڕێژە زۆرەی هاووڵاتییانی پەنابەر لە جیهاندا نەمێنێت و وڵاتان بە ئاسوودەیی بژین".

مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران ڕایگەیاند، "ژمارەی پەنابەران لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا دوو هێندە زیاتر بووە و گەیشتووەتە (117) ملیۆن هاووڵاتی و بڕە دارایی دیاریکراوی ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

کامپی پەنابەرانی کاکوما دووەم گەورەترین کامپی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقایە و نزیکەی (300) هەزار پەنابەری هاووڵاتی لە باشووری سودان، سۆماڵ، ئۆگەندا و بوروندی لەخۆدەگرێت و لە (1992)وەوە داڵدەی ملیاران پەنابەری داوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین