ژمارەیەك حیزب لەهەرێمی كوردستان: بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر رووداوەكانی حەلەب پێچەوانەی بەها مرۆییەکانە
نوچەنێت
لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەونەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK) بۆ پشتگیریکردن لە کوردانی حەلەب و تاوتوێکردنی دۆخی سووریا کۆبوونەوەی چەندین حیزب و لایەنی سیاسیی کوردستان بەڕێوەچوو، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەوەتەوەیی دەڵێت، "ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ناوچەکەی خستووەتە دۆخێکی زۆر سەختەوە" و ئیتر پێویستە ئەو هێرشانە بوەستێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا هاتووە کە ئەوەی ئێستا لە حەلەب ڕوودەدات "جۆرێکە لە جێنۆساید دژی گەلەکەمان و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی وەک ئاشووری، سریانی و ئێزدی" بۆیە ئەم جەنگە پلانێکی داڕێژراوە و ئێمەیش وەک حیزبە کوردستانییەکان پشتیوانی تەواوی خۆمان ڕادەگەیێنین بۆ بەرگریی رەوای گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان" لای خۆشیانەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن فریای کوردانی حەلەب بکەون و لە دەستی هێزە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بیانپارێزن.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەوەتەوەیی، حیزبە کوردستانییەکان لەم کۆبوونەوەیەدا چەند داوایەک ئاڕاستەی وڵاتانی جیهان دەکەن کە پێکهاتووە لە، "سنووردانان بۆ هێرشەکان و پاراستنی سەلامەتیی بێسەروشوێنکراوان، گەڕانەوەی ئاوارەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و قەرەبووکردنەوەیان، ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، گەیاندنی هاوکاریی بەپەلە بۆ ئاوارە و لێقەوماوان."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment