دادگای سلێمانی: کەیسی لاهور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای هەولێر كرد کوردستانی

نوچەنێت: ئەحمەد زرار

دادگاییکردنی (ئارام قادر، شاسوار عەبدولواحید، لاهور شێخ جەنگی) بە بیانووی هەبوونی کەیسی تر لەسەریان، بۆ کاتی نادیار دوادەخرێت و دادگای سلێمانیش دەڵێت، بە مەبەستی وردبینی زیاتر کەیسی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەلمان ڕەوانەی دادگای باڵای هەولێر کرد.

ڕۆژی سێشەممە (13/1/2026) بڕیار بوو ئارام قادر سەرۆکی پێشووی لیستی هاوپەیمانی بە تۆمەتی سیخوڕی و بەپێی مادەی 1 لە یاسای ژمارەو 21ی ساڵی 2003 دادگایی بکرێت، بەڵام هەر ئەمڕۆ دادگا بڕیاری دواخستنی دۆسیەکەی بۆ کاتێکی نادیار دا و لە لێدوانێکی بۆ (میدیا درەو) دادگای باڵای سلێمانی دەڵێت، دووجاری تر بڕیار بوو بیهێننە بەردەم دادگا نەیانهێنان، ئەمڕۆ هێنانە بەردەم دادگای دواخراوە. 

هەر ڕۆژی دووشەممە سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی بەرەی گەل ڕایگەیاند، "بڕیارە سبەی کاتژمێر (09:00)ـی بەیانی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی بەرەی گەل تۆمەتەكانی تایبەت بوو بە مادەی 56 تایبەت بە تێكدانی ئارامی و مادەی 406ی تایبەت بە كوشتنی راستەوخۆ، بەڵام بەمەبەستی وردبینی و مەترسی دەستوەردانی سیاسی، کەیسەکەی ڕەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر كرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان دوێنێ دووشەممە (12/1/2026) پارێزەران کەیسی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کە بە تۆمەتی نەدانەوەی قەرزی خاوەن پشکەکانی کۆمپانیای چاڤی زیندانی کراوە، بردە بەردەم دادوەر بەمەبەستی ئازادكردنی، چونكە وادەی خۆی تەواو كردووە لە زیندان، بەڵام بە بیانووی ئەوەی كەیسی تری لەسەرە دادوەر ئازادی نەكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین