ژمارەیەك  کەس لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد کران کوردستانی

نوچەنێت: هەوار عەرەب

پارێزەرێک ئاشکرای دەكات، کە (17) کەس لە دەستگیرکراوانی لالەزار رێکارەیاساییەکانیان تەواو کراوە ئازاد کران، پارێزەری لاهوور شێخ جەنگیش دەڵێت، دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی نێردرا بۆ دادگای هەولێر.

ئەمرۆ سێشەممە (13/1/2026) قادر مەنتک یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی لالەزار دوپاتی کردەوە بەشیکی تر لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد کراون، هیچ تۆمەتێکیان لەسەر نەبووە بە بڕیاری دادگا گەرانەوە ناو خێزانەکانیان.

هاوکات بورهان ڕەشید گوڵە پاڕێزەری لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی ئازادکردنی ئەو ژمارە دەستگیرکراوە دەڵێت، بڕیار وابوو بەشیک لە دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن، بەڵام بە فەرمی ئازادکردنەکەیان بە من نەگوتراوە.

پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە، لاهوور شێخ جەنگی چووە بۆ بەردەم دادوەر لە دادگای سلێمانی، دۆسیەکەش لە سلێمانییەوە بۆ وردبینی کردن ڕەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێرکرا لەوێ بڕیاری لەسەر دەدرێت.

جێی باسە لە شەوی (22)ی ئاب ساڵی (2025) هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی هێرشیان بۆ سەر شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  لە لالەزار کرد، لە ڕووبەڕوبوونەوەکەدا کە چەند کاتژمێرێکی خایاند شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و پاسەوان و چەکدارانی لاهوور شێخ جەنگی ڕوویدا، شەڕەکە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە هەر یەکە لە لاهوور شێخ جەنگی و پولاد شێخ جەنگی و زیاتر لە (160) کەسی تریش دەستگیر کران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین