وەزارەتی خوێندنی باڵا كرێی خوێندن لە بەشێك لە خوێندنكاران وەرناگرێت
نوچەنێت: شاتو عەلی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکان و خاوەن پێداویستی تایبەت و یەكەمەكان لە كرێی خوێندن ببەخشرێت و دەڵێت، "ئەو خوێندکارانەی کە لە ساڵی(13/1/2026) وەرگیراون لە خوێندنی باڵا/ ماستەر دکتۆرا دەبەخشرێن لە کرێی خوێندن".
ئەمڕۆ سێشەمە (13/1/2026) بە گوێێرەی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەی زانستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان، "خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرای ناوچە کوردستانیەکانی ئیدارەی هەرێم، خاوەن پێداویستی تایبەت، سێ یەکەمە دانەمەزراوەکان، کە لە ساڵانی (2025-2024) وەرگیراون، لە کاتی درێژ کردنەوەی ماوەی خوێندن لە کرێی خوێندن دەبەخشرێن".
هەروەها بە پێی ئەو نوسراوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کە واژۆی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە، ئەم خوێندکارانە لە ڕابردوو بە بڕیاری وەزارەت لە کرێی خوێندن بەخشراون، بەڵام بە پێی ئەم بڕیارە نوێیە ئەگەر ماوەی خوێندنیشیان بۆ درێژ بکرێتەوە دەبەخشرێن لە کرێی خوێندیاندا.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment