سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ سه‌رخستنى چالاكییه‌كانی‌ ئامه‌دسپۆر نیشان دەدات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "دەتواندرێت وەرزش بۆ گه‌یاندنى په‌یامى ئاشتى، برایه‌تى و كاركردن له ‌پێناو پێشخستنى گیانى وه‌رزشى و هاوكارى و پره‌نسیپه‌ مرۆیییه‌كاندا بەکاربهێندرێت".

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ (2026/1/15) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ئامه‌دسپۆر كرد، لە کۆبوونەوەیەکدا، "ده‌ستخۆشیى له‌ ئامه‌دسپۆر كرد و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و چالاكییه‌كانیان نیشان دا و جه‌ختى له‌ گرنگی وه‌رزش كرده‌وه‌".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئامه‌دسپۆر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو كه‌ بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه‌یانه‌ له‌گەڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوارى وه‌رزش و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر مێژووى دامه‌زراندن و كار و چالاكییه‌كانى ئامه‌دسپۆر و په‌یامى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان خسته‌ ڕوو كه‌ په‌یامى ئاشتى و برایه‌تییه‌".

هاوکات سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "ده‌ستخۆشی له‌ ئامه‌دسپۆر كرد و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و چالاكییه‌كانیان نیشان دا". 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "جه‌ختى له‌ گرنگی وه‌رزش كرده‌وه‌ وه‌ك كه‌ناڵێك بۆ گه‌یاندنى په‌یامى ئاشتى و برایه‌تى و كاركردن له‌پێناو پێشخستنى گیانى وه‌رزشى و هاوكارى و پره‌نسیپه‌ مرۆیییه‌كاندا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین