باڵیۆزی فەڕەنسا ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (2026/1/14) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە پاتریك دۆرێل، باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە، "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا، دۆخى ناوخۆى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچەکە تاوتوێ کران".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا هیوایان خواست ڕێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له واده‌ى یاساییى خۆیاندا به‌ڕێوه بچن و حكوومه‌تێك پێك بێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتییان و ئاڵنگارییه‌كان بێت. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیى په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه".
لە کۆبوونەوەکەدا، "نیگه‌رانییان ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه ده‌ربڕى و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به دیالۆگ و ڕێگه دیپلۆماسییه‌كان. له‌مباره‌یه‌وه دووپاتیان كرده‌وه كه گرژییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه زیاتر ده‌كەن".
سەبارەت بە دۆخی سووریا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه، "هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگیرییه‌ك له مافه‌كانى گه‌لى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان له سووریا ده‌كات و هه‌ر له سه‌ره‌تاى ڕووداوه‌كانى حه‌له‌به‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌وڵدا بووین بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ و پاراستنى سه‌قامگیرى و له هه‌وڵه‌كانمان بۆ هێوركردنه‌وه، به‌رده‌وامین".
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، "باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ستایشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریدا كرد.
هاوکات لەو بوونەوەیەدا، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، باس لە پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و چه‌ند پرسێكى دیكه کرا".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment