وەزارەتی پێشمەرگە: (97%)ـی پێشمەرگە بە دیجیتاڵی هاوکاریی دارایی هێزەكانی هاوپەیمانان وەردەگرن کوردستانی

نوچەنێت: باخان ڕەزا

تیمی پڕۆژەی هەژماری من ڕایدەگەیێنێێت، (80) هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە لە ڕێگەی کارتە بانکییەکانیانەوە هاوکاریی هێزەكانی هاوپەیمانانیان وەردەگرن، ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی گرنگە لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە تێیدا زۆرینەی هێزەکان بوونەتە خاوەنی هەژماری دیجیتاڵی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/1/2026) تیمی هەژماری من بە تۆڕی میدیایی ڕووداویان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ (80) هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە دەتوانن لە ڕێگەی کارتە بانکییەکانیانەوە هاوکارییەکانیان وەربگرن و لە دوێنێوە هاوکارییەکان خراوەتە سەر هەژمارەکانیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە کە ڕۆژی سێشەممە (13/1/2026) ڕایگەیاند، "15ی مانگ دوای تەواوبوونی ڕێکارە ژمێریاری و داراییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی پارەکە دەستپێدەکات و تێیدا وەرچەرخانێکی گرنگ لە پرۆسەکەدا بەدی دەکرێت، بە جۆرێک کە زیاتر لە 97%ی هێزەکان لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە پارەکانیان پێدەگات."

پڕۆژەی "هەژماری من" دەستپێشخەرییەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمە بۆ گۆڕینی سیستەمی دارایی لە کاشەوە بۆ دیجیتاڵی. هاوکات، ئەم هاوکارییە داراییانەی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) و وەزارەتی پێشمەرگە پێشکەش دەکرێت، کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی دارایی و بەهێزکردنی توانای هێزەکانە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین