بە پشتیوانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی؛ مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت: هەڵگورد مەسعود

ماڵپەڕێكی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات، بە نێوەندگیریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سبەی لە هەولێر هەر یەك لە فەرماندەی گشتیی هەسەدە و نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا كۆدەبنەوە، بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق.

ئەمڕۆ هەینی (16/1/2026) ماڵپەڕی ئەل مۆنیتۆری ئەمریکی بڵاویکردەوە، سبەی بە ئامادەكاریی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەولێر كۆدەبنەوە.

سەبارەت بە ئامانجی كۆبوونەوەكە، ئەو ماڵپەڕە دووپاتی دەكاتەوە، كۆبوونەوەكەی نێردەی تایبەتیی ئەمریکا لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە بۆ ئاسایییكردنەوەی دۆخی سەربازیی نێوان حكومەتی سووریا و هێزەكانی سەر بە ڕۆژئاوای كوردستان، بەتایبەت دوای هێرشی گرووپەكانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر گەڕەكەكانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕە ئەمریكییە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵی سەرەکیی هەیە لە رێکخستنی ئەم دیدارە چاوەڕوانکراوەدا.

جێگەی ئاماژەپێدانە، هەفتەی ڕابردوو گرووپەكانی سەر بە حكومەتی سووریا هێرشییەكان كردەسەر گەڕەكە كوردنشینەكانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب، بە هۆیەوە ڕووبەڕووی بەرپەرچدانەوەی قورس بوونەوە لەگەڵ ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر لە (100) هەزار لە خەڵكی سڤیل لەو ناوچانە ئاوارە بوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین