سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: كوردستان تی ڤی پارێزگاری لەسەنگینی و متمانەی خۆی کردووە
نوچەنێت
ڕۆژی شەممە (2026/1/17) سەرۆک نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان كە هاوكات جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی دەکات پەیامێکی ئاراستەی دەزگاکە کرد و دەڵێت، "کوردستان تیڤی، وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانیی کوردستان، تەنیا وەرچەرخانێکی گەورە نەبوو لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردستاندا، بەڵکو بووە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی میدیاکاران و کردنەوەی دەروازەیەک بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی کوردستان بە جیهان".
جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دووپاتی دەکاتەوە كوردستان تی ڤی، "هێشتا پارێزگاری لە سەنگینی و متمانەی خۆی کردووە. هەمیشە وەک کەناڵێکی بەرپرسیار، پەیامی ئاشتی، یەکڕیزی، پێکەوەژیان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمانی کردووەتە سەرمەشق".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان
یادی (27) ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، بە گەرمی لە ئێوە و بینەرانتان پیرۆز دەکەم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە مێژووی گەش و خزمەتی بەردەوامی دەزگاکەتان دەڕوانم.
کوردستان تیڤی، وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانیی کوردستان، تەنیا وەرچەرخانێکی گەورە نەبوو لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردستاندا، بەڵکو بووە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی میدیاکاران و کردنەوەی دەروازەیەک بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی کوردستان بە جیهان.
جێگەی دەستخۆشییە کە ئەم دەزگایە، دوای زیاتر لە چارەکە سەدەیەک، هێشتا پارێزگاری لە سەنگینی و متمانەی خۆی کردووە. هەمیشە وەک کەناڵێکی بەرپرسیار، پەیامی ئاشتی، یەکڕیزی، پێکەوەژیان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمانی کردووەتە سەرمەشق.
هیوای پێشکەوتن و نوێبوونەوەی بەردەوامتان بۆ دەخوازم، بۆ ئەوەی هەمیشە وەک سەکۆیەکی ڕاستگۆ و نیشتمانی لە خزمەتکردنی کولتوور و دۆزی ڕەوای گەلەکەماندا بەردەوام بن.
هەر سەرکەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
17/1/2026
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment