تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر كۆدەبنەوە کوردستانی

نوچە نێت: پەیام عەلی

لەدوای دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سووریا و فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەمڕۆ لە بارەگای بارزانی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سووریا لە هەولێر کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە (2026/1/17) تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتە هەولێر، وا بڕیارە لە بارەگای بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات كۆببنەوە، هاوکات بەپێی زانیارییەكان تۆم باراك بە جیا ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەستبەجێ کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، دەستپێکرد.

بڕیارە دوای ئەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات گەیشتە بارەگای بارزانی، کۆبوونەوەی سێلایەنە لە نێوان تۆم باراک، مەزڵووم عەبدی و لایەنی کورد لە بارەگای سەرۆک مەسعود بارزانی بەڕێوەبچێت، بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سووریا، پێشهاتەکانی ئەم دواییە، هەروەها ڕێککەوتنی (10)ـی ئادار.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەکاریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگری لە تەشەنەسەندنی گرژییەکانی سووریا ڕێکخراوە.

جێی باسە، ئەم كۆبوونەوەیە لە دوای پێکدادانی توند لە نێوان ئاساییشی ناوخۆی گەڕەکە کوردییەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لە حەلەب لەگەڵ چەکدارانی سوپای سووریا دێت، كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری خەڵكی سڤیل بوونە قوربانی و ئاوارە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین