سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هەسەدە كۆبووه‌وه
نوچەنێت: هەڵگورد مەسعود
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (2026/1/17) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (HSD) و محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریا (ENKS) و شاندێكى یاوه‌ریان کرد.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین "پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا و پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووریا و (HSD) تاوتوێ كران. له‌مباره‌یه‌وه جەخت لە پێویستیی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و توندوتیژی لە دۆخی هەنووکەییی سووریادا کرایەوە."
هەروەها هه‌ردوولا هاوڕا بوون "له‌سه‌ر گرنگیى گفتوگۆ وه‌ک تاکە ڕێگە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان و به‌دیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی سووریای نوێ."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا تاوتوێکردنی "هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو."
ئەوەش هاتووە، لاى خۆیه‌وه "شاندى میوان سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان"، دووپات كرده‌وه.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment