وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پشتیوانی خۆی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەردەبڕێت
نوچەنێت
ڕۆژی دووشەممە (2026/1/19) ماڵپەڕی (Arabnews) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوا دەکات، "هەموو لایەنەکانی سووریا رێز لە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا بگرن چونکە ئەم ڕێککەوتنە لیکەوتەی ڕێککەوتنێکە کە چەندین مانگە لە ساڵی ڕابردووەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".
ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی فەڕەنسا دووپاتی دەکاتەوە وڵاتەکە، "پشتیوانی لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات". هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "وڵاتەکە هەرگیز ئەوانە لەبیر ناکات کە دژی تیرۆر وەستانەوە و شەڕیان کرد دژی تیرۆریستانی داعش لە سووریا".
ڕۆژی شەممە (2026/1/17) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فهرماندهی هێزهکانی سووریای دیموکرات (HSD) و سهرۆکی ئهنجومهنی نیشتمانیی کورد له سووریا (ENKS) کۆبووەوە، "جەختیان لە پێویستی چەسپاندنی ئاشتی، کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و توندوتیژی لە دۆخی هەنووکەیی لە سووریادا كردەوە".
ئەگەرچی مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو رێککەوتنێک لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە واژۆ کرابوو، بەڵام هەفتەی ڕابردوو شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕوویدا، دوێنێ یەکشەممە (2026/1/18) وەزارەتی بەرگریی سووریا رایگەیاند، "لەسەر بنەمای رێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و هەسەدە ئاگربەست لە تەواوی بەرەکانی شەڕ ڕادەگەیێنن".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment