کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی لە هەرێمی كوردستان: لە خۆپیشاندانەكان دووربكەنەوە کوردستانی
دوای خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوو بۆ پشتیوانیکردن لە هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "چاودێری ئەو بانگەشانە دەکەن کە داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان."

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/1/20) بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت بۆ پشتیوانیکردن لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەوهۆیەوە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتیانی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت، "چاودێری ئەو بانگەشانە دەکەن کە داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان."

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بە چەند خالێک کردووە و داوا لە هاووڵاتیانی دەکات:

1- لە شوێنی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکان دووربکەونەوە.

2- ئاگاداری میدیا ناوخۆییەکان بن.

3- خۆپیشاندانەکان رەنگە ببێتە هۆی پەکخستنی هاتوچۆ و هەندێکجار توندوتیژی لێ بکەوێتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکدا هاتووە، "کە ئاستی ئامۆژگاری گەشتکردن بۆ عێراق لە (ئاستی 4)دا دەمێنێتەوە کە بریتییە لە گەشت مەکە(Do Not Travel).

جێگەی باسە، دوێنێ کۆبوونەوەی فەرماندە مەزڵووم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا بێ ئەنجام بوو، هەسەدە رایگەیاند بەدەوام دەبین لە بەرگریکردن بۆ پاراستنی شارە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و داوای پشتیوانیان کرد، هاووڵاتیانی زۆربەی شارەکانی کوردستان هاتنە سەر شەقام و بەتایبەت لە شاری هەولێر ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لەبەردەم کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر کۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین