لێدوانی سەرۆك بارزانی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیكان لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوا
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (21/1/2026) سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە و دواتریش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیەدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا، سەبارەت بەو شەڕەی ئێستا لەو وڵاتە هەڵگیرساوە، "داوام كرد نەبێتە شەڕی کورد و عەرەب".
سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع جەختی لەوە كردووەتەوە، نابێت دەستدرێژی بکرێتە سەر کورد و "بە گفتوگۆ هەموو کێشەکان چارەسەر بکەن"، ئاشكرای كرد "لەگەڵ لایەنەکانی سووریا لە پەیوەندیداین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان."
هاوكات لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕاشیگەیاند، "پێویستە وڵاتانی جیهان رێگری بکەن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر.". ئاماژەی بەوەش کرد، "هەرچیمان لەدەست بێت بۆ پشتیوانیکردنی کوردان، دەیکەین."
سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەردانێکی فەرمی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیایە، بڕیارە لە سەردانەکەیدا چەندین کۆبوونەوەی لووتکە ئەنجام بدات.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment