فوئاد حوسێن: بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هیوایەك بۆ ڕێككەوتن ماوە لەگەڵ یەكێتی
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (2026/1/27) فەئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە رووداوی ڕایگەیاند، بەردەوامم لە کاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پاڵپشتی باشی هەیە لەلایەن فراکسیۆن و هێزە سیاسییەکانەوە. لەبارەی ڕێککەوتنی نێوار پارتی و یەکێتیش دەڵێت، هێشتا هیوایەک بۆ رێککەوتن ماوە و لە ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش کە پشکی پارتی بێت رێکبکەون، پارتی ئامادەیە ئەو پۆستانەی لە بەغدا هەیەتی دەستبەرداری بێت بۆ یەکێتی.
وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، پێویستە هێزە سیاسییەکانی کورد یەک هەڵوێست بن لە بەغدا، بەڵام جێگەی داخە واقیعەکە ئەوەیە یەک هەڵوێست نین و پێکەوە نەبوونە تاوەکو ئێستا، بەڵام هێشتا هیوایەک هەیە بگەینە رێککەوتن لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، پرسی سەرۆک کۆماری عێراق لەنێوان یەکێتی و پارتیدایە کە ئایا یان هەردووکیان لەسەر یەک بەربژێر لەنێو خۆیاندا رێک دەکەون و بڕیاریان یەکلایی کەرەوە دەبێت.
بە بڕوای فوئاد حوسێن ڕەنگە، "ئەگەری زۆری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێڕاق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دوابخرێت، هەروەها ئەگەر هەیە ململانێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکەوێتە گەڕی دووەم، بەربژێری پارتی کە فوئاد حوسێنە متمانەی تەواوی بەخۆیەتی و ئەوکات بڕیارەکە بۆ پەرلەمانتاران و فراکسیۆنە سیاسییەکان دەمێنێتەوە و بڕیاری چارەنووسساز دەدرێت".
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە بە ئامانجی هەڵبژاردنی بەربژێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵام نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "بە مەبەستی پیدانی کاتی زیاتر و ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر داوای هەردوو فڕاکسیۆن دانیشتنەکە دواخرا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment