سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازی له‌ ڕێككه‌وتنى حكومه‌تى سووريا و (هه‌سه‌ده‌) ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت: سنوور یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "پێشوازی و پشتیوانى لە ڕێککەوتنى نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ده‌كه‌ین بۆ ڕاگرتنی شەڕ و تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و كارگێڕییه‌كان".

ڕۆژی هەینی (2026/1/30) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دیالۆگ، لێکگەیشتن و ڕێگەچارەی سیاسی، تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیدەگەیێنێت، "ئه‌م ڕێککەوتنه‌ زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە. هیوادارین ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سووریایه‌کی یه‌کگرتوو، پاراستنی مافه‌كانى گه‌لى كورد و هەموو پێکهاتەکان له‌ ده‌ستووری داهاتوودا و بەدیهێنانی ئارامی بۆ سووریا و ناوچەکە به‌گشتى".

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 

پێشوازی و پشتیوانى لە ڕێککەوتنى نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ده‌كه‌ین بۆ ڕاگرتنی شەڕ، تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و كارگێڕییه‌كان، مسۆگەرکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەیییەکانی گەلی کورد و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.

ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دیالۆگ، لێکگەیشتن و ڕێگەچارەی سیاسی، تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت.

ئه‌م ڕێککەوتنه‌ زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە. هیوادارین ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سووریایه‌کی یه‌کگرتوو، پاراستنی مافه‌كانى گه‌لى كورد و هەموو پێکهاتەکان له‌ ده‌ستووری داهاتوودا و بەدیهێنانی ئارامی بۆ سووریا و ناوچەکە به‌گشتى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین