تارا چەلەبی: گەلی کورد بە بڕینی کەزی و کوشتن بێدەنگ ناکرێت
نوچەنێت: هێلان مزەفەر
ئەمرۆ شەممە (31/1/2026) تارا چەلەبی، بەرپرسی دەزگای مرۆیی چەلەبی، لە لێداوانێکی تایبەتدا لە بارەی دروستكردن و هۆنینەوەی کەزی و دانانی لەسەر قەڵای هەولێر بە نوچە نێتی ڕایگەیاند، "دوای بڕینی کەزی شەرڤانی ژن، کە لە دڵ و دەروونی هەموومان دابوو بە گرنگم زانی وەکو پشگیرێک بۆ کچ و ژنی رۆژئاوا کەزییەک بهۆنمەوە"، هەروەها تارا چەلەبی گوتی، "گەلی کورد بە بڕینی کەزی و چەوسانەوە و کوشتن بێدەنگ ناکرێت و لە ناو نابرێت، بەڵکو زیاتر هانمان دەدەن بۆ شۆرش و یەک دەنگی"،
هەروەها تارا چەلەبی ئاماژەی بەوەدا، "لە بڕیاری ئێمەدا نەبوو لە رۆژی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەو کەزییە نمایش بکەین بەلام ئێمە هەموو هەولێکمان دا بۆ ئەو رۆژە ئێمە ئەو کەزییە تەواو بکەین، هەرچەندە ئێمە لە نێو خۆپیشاندانەکان بووین بە بەردەوامی".
ئەوەشی بە بە نوچە نێت ڕاگەیاند، "جیا لە هۆنینەوەی کەزی و دانانی لەسەر قەڵای هەولێر، ئێمە وەکو دەزگای مرۆیی چەلەبی بەشدار بوین لە کەمپینی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان و هەستاین بە داینی کردنی (24) کارتۆن شیری ووشک بۆ مندالانی رۆژئاوای کوردستان".
دوێنێ رۆژی هەینی(30/1/2026) خاتوو تارا چەلەبی، بەرپرسی دەزگای مرۆیی چەلەبی هەستا بە دانانی کەزیەک لەسەر قەلای هەولێر بۆ پشگیریکردنی کوردانی رۆژئاوا، درێژیی کەزیەكە (11) مەترە و دروستكردنی نزیکەی (9) ڕۆژی خایاندووە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment