مەسرور بارزانی: هەبوونی گرژی لە هەر ناوچەیەک لە بەرژەوەندیی گەلی ئێمەدا نییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەمە (01/02/2026) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی ڕێوڕەسمی (22)ەمین ساڵیادی کارەساتی (یەکی شوبات) کە لە هەولێر بەرێوەچوو تاجە گوڵینەی وەفای لەسەر مۆنۆمێنیی شەهیدانی یەکی شوبات دانا. دواتر لە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، "ئەو دوو پرسە دوو پرسی جیاوازن، نزیکەی ساڵێک زیاترە هەڵبژاردن لە کوردستان کراوە و پێویستە رێز لە دەنگی خەڵک و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگیرێت، سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقیش هێشتا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە و گفتوگۆکان بەردەوامن" ئاماژەی بەوەكرد، كە چاوەڕانی كۆبوونەوەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەكەن، "دواتر بڕیاری کۆتایی لەبارەی پرسەکان دەدەین."
مەسرور بارزانی لە بارەی دۆخی ڕۆژئاوا و رێککەوتنی هەسەدە و دیمشەق گووتیشی، "سەرۆک بارزانی رۆڵێكی سەرەکی و کاریگەری بینیوە لە رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا، هەروەها هیوادارین ئەم رێککەوتنە بەردەوام بێت و ئاشتی و سەقامگیری بگەرێتەوە بۆ سووریا و بە تایبەتیش ناوچە کوردستانیەکان، هەروەها جێگیرکردنی مافی کورد لە دەستوردا بە شێویەکی یاسایی لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە".
لە ئەگەری مەترسی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکەدا دەڵێت،" هەبوونی گرژی لە هەر ناوچەیەک لە بەرژەوەندی گەلی ئێمەدا نیە بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەین گرژی نەبێت و سەقامگیری بەردەوام بێت بۆیەش جەخت دەکەینەوەو هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ گەیاندنی لایەنەکان بە یەکتر."
جێگەی باسە (22) ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی جەژن، لە دوو تەقینەوەی تیرۆریستی جیاوازدا لە لقی دووی پارتی و مەڵبەندی دووی یەكێتی لە هەولێر، ژمارەیەك سەركردەی حیزبی و حكومی و ئەندام و لایەنگرانی هەردوولا شەهید بوون.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment