لە ماوەی سێ ساڵدا (2113) دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکان ڕەوانەی دادگا کراون کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ساڵی (2023)وە تا ئەمڕۆ (2113) دۆسییەی ڕەوانەی دادگا کردووە و لەم ژمارەیەشدا بڕی (1747) کیلۆ و (500) گرام ماددەی هۆشبەر و حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر لەلایەن ئەم لیژنەیەوە سووتێندراون و لەناوبراون.

ڕۆژی دووشەممە (2/2/2026) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکانمان بڕی (120 کیلۆ و 464 گرام) لە ماددەی هۆشبەر و حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر لەناودەبات "کە پێکهاتوون لە (کریستاڵ و هێرۆین و تلیاک و حەشیش و ماریجوانە و گراس و یەک تۆپ قوماش و دوو دانە قەمسەڵە و دوو دانە کڵاو کە ڕووپۆشکراون بە ماددەی هۆشبەر)، لەگەڵ (38 دانە جگەرەی هۆشبەر) و (8 دانە دەرزی هۆشبەر) و (22 دانە شرووبی هۆشبەر) و (898 دانە لە کەلوپەل و ئامێری بەکارهێنان و کێشانی ماددەی هۆشبەر)."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، تا ئێستا لیژنەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان "(2113 دۆسیەی ساڵانی 2023-2024-2025) ڕەوانەی دادگای تایبەتمەندەکانی کەتن و تاوان کردووە، ئەویش دۆسیەکان یەکلاییکراونەتەوە و پلەی بنبڕیان وەرگرتووە" و لەم لیژنەیەدا لایەنەکانی "دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، پەیمانگای پزیشکی دادوەری هەرێم، لیژنەی باڵا، نوێنەرانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری" ئەندامن، هەروەها لە بنەڕەتدا "ئەرکی ئەم لیژنەیە بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنی گرتن و پشکنین و کۆگا کردن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان و پێشینە کیمیاییەکانە."

بە گوێرەی ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە لەسەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم لیژنەیە "لە ساڵی (2023) تاکو ئەمڕۆ توانراوە بڕی (1747 کیلۆ و 500 گرام) ماددەی هۆشبەر و حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر و (147000 شیت حەبی تر) و (1959 دانە حەبی فەل جۆراوجۆر) و (6633 دانە دەرزی و شرووبی هۆشبەر و ماوە بەسەرچوو) و (2866 دانە لە کەلوپەل و ئامێری بەکارهێنان و کێشانی ماددەی هۆشبەر) لەلایەن ئەم لیژنەیەوە بە چەند قۆناغێک سووتێنراوە و لەناوبراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین