سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە
نوچەنێت: هیوا جاسم
ڕۆژی دووشەممە (2026/2/2) لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبووەوە كە پێكهاتبوو لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و هادی عامری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی بەدر و موحسن مەندەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانیی ئەساس و عەباس ڕازی سكرتێری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەو كۆبوونەوەیەدا “بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و هەروەها پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراقی فیدڕاڵ گفتوگۆی لە بارەوە کرا."
سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار، سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە “سەرۆككۆمار پشكی كوردە و دەبێت بە میكانیزمێكی دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی دیاری بكرێت و بچەسپێندرێت، بۆ ئەوەی هەموو خوولێک پڕۆسەی سیاسیی ڕووبەڕووی كێشە نەبێت و بەپێی ئەو میكانیزمانە بەربژێری سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت.”
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەروەك لە ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی هاتووە بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییەكانی سووریا و ناوچەكە بە گشتیی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان خرانە بەر باس.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو كۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی جێگری یەكەم و مەسرور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی و بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی و چەند بەرپرسێکی باڵا و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment