بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست پەسەندکرا
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (4/2/2026) وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ژمارە (340)ی ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، ڕۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا "کۆمەڵێک بڕیار و ڕێنمایی یاسایی و کارگێڕی لەخۆ دەگرێت، کە لەلایەن وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراون" و پەیوەندییان بە چەند بوارێکی گرنگی کارگێڕی و خزمەتگوزاریەوە هەیە، وەک، "تەندروستی، کار و کاروباریی کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوریی، شارەوانیی و گەشتوگوزار ، کشتوکاڵ، ناوخۆ و داد."
بە گوێرەی ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بەپێی ڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2026 لە هەمواری دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان"دا لە ماددەی یەکەمدا هاتووە کە ئەم بڕیارە "فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست لەلایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری ڕاژەی مەدەنی و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ" دەگرێتەوە، هەروەها لە ماددەی دووەمدا لەبارەی کاتی جیبەجێکردنی بڕیارەکە دەشڵێت، "ئەم ڕینماییە جێبەجێ دەکرێت لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)."
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕاشیگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بە (3) قۆناغ ئەنجام دەدرێت و تا ئێستاش نزیکەی (30) هەزار پارچە زەوی دابەشکراوە، لە کۆی (42) هەزار فۆرمی زەوی نێردراوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکە لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەحرکە دەستی پێکرد و دواتر سەرجەم شارەوانییەکانی دیکەی دەوروبەری هەولێری گرتەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment