هەنگاوەكانی پێكهێنانی دەڤەری یەك و دووی هێزەكانی پێشمەرگە دەستیپێكرد کوردستانی

نوچە نێت: چرا كوردستانی

پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دروستکردنی دوو فەرماندەیی دەڤەرەکە دەست پیدەکات و ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، "هەردوو دەڤەرەکە بە یەکەوە ڕادەگەیێندرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە (4/1/2026) لیوا روکن بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردستان24 ڕایگەیاند، "لێکگەیشتنێکی زۆر باش لە نێوان لایەنەکاندا هەیە بۆ رێکخستن و پێشخستنی کاروباری هەردوو دەڤەری یەک و دووی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها بڕیار لەسەر ئەوە وایە کە هەردوو دەڤەرەکە پێکەوە ڕابگەیەنرێن."

لیوا بەختیار زیاتر رونی کردەوە و سەبارەت بە پەیکەربەندی کارگێڕی هەردوو دەڤەرەکە گووتیشی "لیژنەکان تا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کاریان بەردەوام دەبێت، ئەمەش بۆ دیاریکردنی هەموو دەسەڵاتە کارگێڕی، یاسایی و داراییەکانە، تاکو هەردوو دەڤەرەکە بە فەرمی دەستبەکار بن.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی یەکەکانی 70 و 80، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پێشمەرگە، کە لەم کۆبوونەوەیەدا هەنگاوێکی باش بەرەو ڕێککەوتنی کۆتایی نراوە.

لە لایەکی دیکەوە، دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر ئەم هەوڵانە کردەوە و ڕایگەیاند "لیژنەی باڵای رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکاری وردی دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەری یەک و دووی کردووە، هەروەها بڕیار دراوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەکە کارەکانی کۆتایی تەواو بکات و هەموو دەسەڵاتەکان پەسەند بکرێن."

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە لە چەند ساڵی ڕابردوو، بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و تیمی سەربازی لە سەرۆکایەتی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی گرنگیان ئەنجامدا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ یەکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە چوارچێوەی هێزێکی یەکگرتووی کوردستانیدا،

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین