سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نۆردراین ڤێستڤاڵنـی ئەڵمانیا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی (نۆردراین ڤێستڤاڵن)ـی ئەڵمانیا کرد و تیایدا تاوتوێی چەند بابەتێکی پەیوەست بە دۆزی گەلی کورد و دیاسپۆرای کورد لە دەرەوەی وڵات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (4/2/2026) سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی (نۆردراین ڤێستڤاڵن)ـی ئەڵمانیا، لە پیرمام کۆبوونەوە. بارەگای بارزانی دەڵێت، لە کۆبونەوەکەدا سەرۆك بارزانی، وێڕای دەستخۆشی لە بێریڤان ئایماز، کە بە هەوڵ و توانی خۆی توانیویەتی بگاتە پلەیەکی سیاسیی لە ئەڵمانیا، ڕۆشنایی خستە سەر کاروباری دیاسپۆڕا و ئامۆژگاری و ڕێنوێنی پێویستی لەو بارەیەوە خستەڕوو، پەیوەست بەم باسە "جەختی لە پێویستیی پاراستنی شوناس و زمانی کوردی لەناو کوردانی دەرەوەی وڵات کردەوە".

هەر لە کۆبونەوەکەدا بێریڤان ئایماز خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی کوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆک بارزانی، دەربڕی ،هەروەها "سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا خۆی کردە خاوەنی دۆزی کورد لە ڕۆژئاوا و هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بەرز نرخاند"، هەروەها بۆ پاڵپشتیکردنی کاروباری دیاسپۆرای کورد لە دەرەوەی وڵات وەک هێزێکی کاریگەر و پشتیوانی دۆزی گەلی کوردستان، هیوای خواست "هەرێمی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتربێت". 

نۆردراین ڤێستڤاڵن، دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا و زیاتر لە 18 ملیۆن کەسی تێدا نیشتەجێیە، بۆ کورد ئەم ویلایەتە گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە، چونکە گەورەترین ڕەوەندی کوردی لەسەر ئاستی ئەوروپا تێیدا نیشتەجێن و خاوەن پێگەیەکی بەهێزی کۆمەڵایەتین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین