سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا، "پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کيشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کرایەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/2/4) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، "بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا."

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە سەرۆکی حکومەت و  ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، "گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کيشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کرایەوە. لەمڕووەوە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند."

جێگەی باسە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو رۆژە بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان ئەنجام داوە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین