سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

لە پەراوێزی لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە، ڕایگەیاند، "داوا دەکات هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت".

ڕۆژی چوارشەممە (2026/2/4) حکومەتی هەرێمی کوردستان بلاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ‏نوێی ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبیرى (UNESCO) کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى یونێسکۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست".

لای خۆیەوە، "بەڕێوه‌به‌رى گشتیى یونێسکۆ، باسی لە پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان کرد و ئاماژەی بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر وەک شوێنەوارێکی مێژوویی و دێرینی جیهانی کرد".

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت داوای کرد، "هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، ئامادەیی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگیکردنێک لەمبارەیەوە دەربڕی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین