سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: یەكگرتووی ئیسلامی رۆڵێکی دیاری لەچەسپاندنی خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی دا هەبووە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی لە سەركردایەتیی و ئەندامانی ئەو حیزبە دەكات و دەڵێت، "یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رۆڵێکی دیاری لە چەسپاندنی کولتووری ئاشتیخوازی، پێکەوەژیان و خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی دا هەبووە."

ڕۆژی هەینی (6/2/2026) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی پەمێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "یادی (32) ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە گەرمی لە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتوو پیرۆز دەکەم."

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لە ساڵی (1994) دامەزراوە. سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەیەوە دەڵێت، بەشدارییكردنی كارای یەكگرتووی "لە پرۆسەی سیاسی و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان، مايه‌ى ڕێز و پێزانینن."

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان: 

 يادى 32 ساڵه‌ى ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، به‌ گەرمى له‌ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتوو پيرۆز دەکەم. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رۆڵێکی دیاری لە چەسپاندنی کولتووری ئاشتیخوازی، پێکەوەژیان و خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی دا هەبووە. بەشداریکردنی کارای لە پرۆسەی سیاسی و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان، مايه‌ى ڕێز و پێزانینن.

 لەم یادەدا، جەخت لە تەبایی و پێکەوەکارکردنی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکانمان.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 2026/2/6

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین