سهرۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد
نوچەنێت
ڕۆژی دووشەممە (2026/2/9) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گویندهلن گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە، "دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا جەختیان لە، "گرنگیی لێکگەیشتن و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی".
هاوکات، "پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵ گفتوگۆکران و هەردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگی سهرخستنی پرۆسهی سیاسی و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی له وڵاتدا".
ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەری تری کۆبوونەوەکە بوون".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment