سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەت و کاندیدی سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/2/10) ئەشواق جاف، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندام پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، تائێستا یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار رێكنەكەوتوون، بڕیارە سبەی سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبننەوە.
هەر سەبارەت بە پرسی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت، پارتی كاندیدی هەیە، ئەگەر رێكنەكەوین بەدوو كاندید بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەكەین، دەشڵێت، هەندێك لایەنی عێراقی پێشنیازیان كردووە ماوەی تەمەنی حكومەتی سودانی بۆ ساڵێك درێژبكرێتەوە.
ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەند تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارە، بەڵام بەدووری نازانم پرسی پێكهێنانی حكومەتیش باسبكرێت، پارتی رەزامەندی دەربڕیوە (9) وەزارەت بدات بە یەكێتی بەڵام كێشە لە جۆری وەزارەتەكانە.
ئەشواق جاف لەدرێژەی قسەکانیدا زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، یەكێتی داوای (9) وەزارەتی كردووە، كەمینەكانیش بەشداری دەكەن و وەزارەتیان پێدەدرێت، ئەگەر وابێت پارتی دەبێتە كەمینە لە حكومەت لەكاتێكدا براوەی حكومەتە، لەگەڵ ئەوەشدا پارتی رازیبووە لەسەر ئەوەی (9) وەزارت بدات بە یەكێتی، بەڵام كێشە لە جۆری وەزارەتەكانە، بۆ نموونە یەكێتی پێشمەرگەی لایەو داوای وەزارەتی ناوخۆش دەكات.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment