هاووڵاتییان مانگی داهاتوو تەنها پسوولەی (14) ڕۆژی كارەبایان بۆ دێتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/2/2026) عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کارەبای (24) کاتژمێری دەڵێت "پسوولەی ئەم مانگەی هاووڵاتییان کرێی (46) ڕۆژی ڕابردووی تێدایە، ئەوەش بەهۆی فراوانبوونی سیستەمەكەوە و چاپکردنی پسوولەکاندا بووە، ئەو زیادەیەی ڕۆژەکان (16 ڕۆژەکە) نابێتە هۆی ئەوەی هاونیشتمانییان بچنە نێو تاریفەی گرانتر" بۆیە کرێی ئەم مانگەی تەنیا "(400) کیلۆواتی یەکەم بۆ (30) ڕۆژ هەژمار دەکرێت و رۆژە زیادەکانیش بە هەمان نرخی هەرزان هەژمار دەکرێن." هەر بۆیە مانگی داهاتوو تەنها پسوولەی (14) ڕۆژیان بۆ دەچێتەوە."
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، سەبارەت بە گرانبوونی نرخی کیلۆواتی کارەباش گووتی، "بە هیچ شێوەیەک دەستکاریی نرخی کارەبا نەکراوە، بگرە وەزارەتی کارەبا دەسەڵاتی گۆڕینی نرخی نییە و ئەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت" هۆی زۆری هاتنەوەی پارەی هاوبەشی کارەباش لەبەر ئەوەیە کە "مانگی ڕابردوو زۆرینەی هاووڵاتییان بە ڕێژەی ٥٠٪ زیاتر کارەبایان بەکار هێناوە، کە ئەمەش بە هۆی دوو هۆكارەوە؛ بەهۆی وەرزی زستانەوە خواست لەسەر کارەبا زیادیکردووە، هاوكات ماوەی خوێندنەوەی پێوەریش كە ئەم مانگە بەهۆی فراوانبوونی سیستەمەکەوە، پسوولەکان بۆ ماوەی (46) ڕۆژ هاتوونەتەوە نەک (30) ڕۆژ."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی کارەبا "حکومەتی هەرێم لە بابەتی داشکاندن بۆ هاووڵاتییان کەمتەرخەم نەبووە و داشکاندنی لە (20٪)ـی داشکان بۆ پسوولەی داهاتوو، بۆ ئەو هاوبەشانەیە لە رێگەی سیستەمی دیجیتاڵییەوە لە (30) ڕۆژی داهاتوو پارەی کارەبا دەدەن، واتە هەر هاووڵاتییەک لە رێگەی (ئی-پسوولە)ـەوە كرێی كارەبا بدات داشكاندنەكە دەیگرێتەوە" هەروەها لەبارەی قەرزەکانی پێش پڕۆژەی ڕووناکی "جارێ بڕیار نەدراوە كە بە دڵنیاییەوە ڕەچاوی بارودۆخی هاووڵاتیان و مووچەخۆران دەكرێت و بە شێوەیەكی درێژخایەن ئەو قەرزانە وەردەگیرێتەوە."
ئەم ڕاگەیێندراوەی وەزارەتی کارەبا لە کاتێکدایە، کە بەهۆی زۆری پارەی پسوولەی ئەم مانگەی هاوبەشەکانی کارەبا، هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و ڕەتیان کردەوە کرێی کارەبا بدەن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment