سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئیتاڵیا دەکات بۆ مەشق و ڕا‌هێنانی هێزەکانی پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت

لەچوارچێوەی بەردەوامی کۆبوونەوەکانی لە میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە و "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییەکانی ئیتاڵیا و ڕۆڵی کارای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەربڕی."

ڕۆژی هەینی (2026/2/13) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی تاوتوێ کران."، لایخۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەو کۆبووەنەیەدا، "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییەکانی ئیتاڵیا و ڕۆڵی کارای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەربڕی."

هەروەها دەشڵێت، لای خۆیەوە، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی لە تێکشکاندنی تیرۆردا کرد.

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، دواین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین