سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا هاریکاریی هاوبهش تاوتوێ دەکەن
نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (2026/2/13) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
لە راگەیێندراوەکدا هاتووە، سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەکەدا، " پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبهشی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا لە بواری سەربازی و ئەمنیدا خرایە بەر باس، هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "سوپاس و پێزانینی بۆ درێژکردنهوهی ئهرکی هێزهکانی سهربازیی ئهڵمانیا له عێراق و ههرێمی کوردستان، ههروهها بۆ هاوکاریی ئەڵمانیا و ڕۆڵی کارای ڕاوێژکارانی لە مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە."
هەروەها لای خۆیەوە، پیستۆریۆس پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان وهک دۆست و هاوپهیمان نیشاندا و جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەردەوامیی هاریكاریی هاوبەش کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
هاوکات سەرۆکایەتیی هەرێم دووپاتی دەکاتەوە، "دۆخی سووریا و پێشهاتهکانی ناوچهکه به گشتی، تهوهرێکی دیکهی کۆبوونهوهکه بوو".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment