سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرانی قەتەر جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان."

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (2026/2/13) لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان".

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکدا هاتووە، هەر لەو کۆبوونەوەدا، "بیروڕایان دەربارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕییەوە و هاریكاریی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، بە پێویست و گرنگ زانی."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین