سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئازەربایجان دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە". 

ئەمڕۆ هەینی (2026/2/13) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیلهام ئه‌لیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، "پەیوەندییەکانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی برەودان بە هاوکاریی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە."

هەر لەو ڕاگەیێندراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، "وێڕای پرسی کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان دەربارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش گۆڕییەوه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین