سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و ماكرۆن جەخت لەپاراستنی مافەکانی کورد لەدهستووری سووریا دەكەنەوە
نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (13/2/2026) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا كۆبوونەوە. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا "دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دهستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا" کردەوە.
هاوكات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ دۆستایەتی و پشتگیریی بەردەوامی فەڕەنسا و سهرۆک ماکرۆن و داکۆکیکردنیان لە مافە دەستوورییەکانی گهلی کوردستان" دووپات کردهوه.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
جێگەی باسە ڕۆژی (17-1-2026) ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکیان ئەنجامداو دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. لە ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمدا هاتووە، "ههردوولا نیگهرانیى قووڵیان بهرامبهر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له سووریا دهربڕى و داوایان كرد ههموو لایهک دۆخهكه هێوربکەنەوە." هاوكات لای خۆیەوە ئیمانوێل ماکرۆن ستایشى رۆڵ و ههوڵهكانى سەرۆك نێچیرڤان بارزانى کرد بۆ میانگیرى و ههوڵهكانى لهپێناو ئارامكردنهوهى دۆخى سووریا و رێگهگرتن له ئاڵۆزیى زیاتر.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment