سەرۆک وەزیران و وه‌زيرى به‌رگريى هۆڵەندا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا لە کۆنفرانسی ئاسیشی میونشن کۆبووەوە و جەختیان، "لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لە بوارە جياكاندا کردەوە".           

ڕۆژی شەممە (2026/2/14) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی كارنامه‌كه‌يدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ دیک شۆف، سەرۆک وەزیران و ڕووبن برێکەلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لە بوارە جياكاندا تاوتوێ کران".

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هەر لەو کۆبوونەوەدا، "سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان."

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لای خۆیەوە شاندی هۆڵەندی دووپاتیان کردەوە، "کە وڵاتەکەیان بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئارامی و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین