سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان پێکەوەژیان و دۆخی پێکهاتەکان تاوتوێ دەکەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (2026/2/14) ههر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پۆڵ ڕیچارد گالاگەر، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان تاوتوێ کران"، هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "پابەندیی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان دووپات کردەوە."
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لای خۆیەوە، گالاگەر، "ستایشی ژینگەی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی لە هەرێمی کوردستان کرد و پشتگیریی ڤاتیکانی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا."
جێگەی باسە، کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسی میونشن لە (13)ـی شوبات تاوەکو (15)ـی شوباتی (2026)، لە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت، ئەم کۆنفرانسە یەکێکە لە کۆنفرانسە هەرە گرنگەکانی ئاسایشی جیهان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرس و سەرکردەی وڵاتان بەشداریتێدا دەکەن، لە چوارچێوەی ئەم کۆنفرانسە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدارە و چەندین کۆبوونەوەی بەرهەمداری لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان ئەنجامداوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment